
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا، وێنە: TRT
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا بوونی پەکەکە وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق دەبینێت و هەڕەشەی داخستنی سێگۆشەی پەنجە-کلیت دەکات.
وێنە گەورەکە: تورکیا بەردەوامە لە شەڕی پەکەکە، بۆ ئەمەش هەوڵ دەدات پشتیوانی عێراق بەدەستبێنێت، دوای کۆبوونەوەی شاندی ئەمنی نێوان ئەنقەرە و بەغدا لە 15ی ئابدا، تورکیا خۆی دەستکراوەتر نیشان دەدات لە بەردەوامیدان و هێرشکردنە سەر پێگەکانی پەکەکە لەو سنوورە.
لێدوانی فەرمی: ئەردۆغان دەڵێت: "پەنابەخوا بەمزووانە پەنجە-کلیت [سێگۆشەی نێوان باشوور، باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان] دادەخەین و برا عێراقییەکانمان لە هەڕەشەی پەکەکە ڕزگار دەکەین".
زانیاریی زیاتر: جگە لە عێراق، تورکیا هەوڵ دەدات پێگەکانی یەپەگە، باڵی سەربازی پەکەکە لە ڕۆژائاوی کوردستانیش لاواز بکات.
باکگراوند: ماوەی 46 ساڵە شەڕی پەکەکە و تورکیا بەردەوامە، بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی فڕۆکەکانی تورکیا و بۆمبە چێنراوەکانی پەکەکە 200 گوند لە سنووری هەرێمی کوردستان چۆڵ کراون.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






