
ژمارەیەک جووتیاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێکی کورد لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، سەرچاوە: تایبەت بە ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای گردبوونەوەی دەیان جووتیاری هەرێمی کوردستان لە بەغدا، وەزیری بارزگانیی عێراق بەڵێنی خەرجکردنی پارەی گەنمی ئەمساڵیان پێدەدات کە بڕەکەی زیاتر لە 500 ملیار دینارە.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 40 ڕۆژە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان تەواو بووە، بەڵام تەنیا 12.5% ـی پارەکەی لەلایەن وەزارتی دارایی عێراق خەرج کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 100 جووتیاری هەرێمی کوردستان لەبەردەم وەزارەتی بازرگانیی عێراق گردبوونەوە، دواتر چەند نوێنەرێکیان چاویان بە ئەسیر داود، وەزیری بازرگانیی عێراق کەوت.
لێدوانی فەرمی: زۆزان کۆچەر، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری بازرگانی بەڵێنی بە جووتیاران دا لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی کۆببێتەوە و چارەسەری کێشەی خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیاران بکات."
ئەوەی پێویستە بیزانت: بڕیاربوو ئەمساڵ جووتیاران لەگەڵ ڕادەستکردنی گەنم پارەکەی وەربگرن، بەڵام تەنیا 74 ملیار دینار لە کۆی 590 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە