
دیناری عێراق - وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشكرای كرد كە لەم ڕۆژانە مووچەی مانگی حەفتی فەرمانبەران دەدرێت و دوای ئەوەش مانگی هەشت دەدرێت.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمشەو یەكشەممە 01-09-2024، لە ماڵی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و بە ئامادەبوونی سەرۆككۆمار و وەزیری دەرەوە و وەزیری كوردەكانی دیكەی عێراق و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكانی پەرلەمانی عێراق، كۆبوونەوەیەک بۆ گفتوگۆكردن و هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەو كۆبوونەوەیەدا باسی چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كرا، مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان چارەسەر بووە و لەو ڕۆژانە دەدرێت و هەوڵ دەدەین مووچەی مانگی هەشتیش لە داهاتوو بدرێت.
زانیاریی زیاتر: لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا پەرلەمانتارانی سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان و سەرجەم وەزیرەكان بەیەكەوە بۆ چارەسەركردنی پرسی مووچە كار بكەن و پەیوەندییان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق هەبێت و ڕوونكردنەوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پرسی مووچە بخەنە ڕوو. فوئاد حوسێن وای گوت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






