
مووچەخۆرێک لە هەولێر بە هەژماری من مووچە وەردەگرێت
ئاڤا نیوز
50 هەزار مووچە خۆری دیکە دەتوانن مووچەی مانگی حەوت لەڕێگەی هەژماری من وەربگرن، ئامێرەکانی ATM لە سلێمانی و دهۆکیش کەوتوونەتە کار و مووچەخۆران دەتوانن مووچەکانیان ڕابکێشن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچەی مانگی حەوتی بڵاوکردەوە. سبەی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، ئامێرەکانی ATM لەدوای کاتژمێر 10ـی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە دەکەونە کار و مووچەخۆران بە SMS ئاگادار دەکرێنەوە و دەتوانن مووچەکانیان ڕابکێشن.
لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤا نیوزی گوت: 103 هەزار فەرمانبەر و 17 هەزار مووچەخۆری هێزە ئەمنییەکان بۆ مووچەی مانگی حەوت لە هەژماری من تۆمارکراون و دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن."
زانیاریی زیاتر: 193 ئامێری ATM لە 63 شوێنی جیاوازی هەرێمی کوردستان دانراوە، بۆ ئەوەی مووچەخۆران بتوانن پارەکانیان ڕابکێشن.
ژمارەکان وادەڵێن: 120 هەزار مووچەخۆر مووچەکانیان خراوەتە سەر هەژمار، بەمشێوەیە بەسەر سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان دابەشبوون:
هەولێر: 116 هەزار مووچەخۆر.
سلێمانی: دوو هەزار و 500 مووچەخۆر
دهۆک: هەزار و 500 مووچەخۆر.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوێک دوای هێرشەکەی ئەمریکا، بە مووشەک ئیسرائیل بۆردوومان کرا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ستارمەر: لە نزیكترین كاتدا ئێران دەگەڕێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
كێشەی مووچە لە كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق تاوتوێ دەكرێت