ئاڤا نیوز
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و پەیامێکی تایبەتی پێدەگەیێنێت.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەی كە ئێستا عێراق دوایدەخات بەردەوام نابێت، بەڵكو هەندێك ڕێككاری كارگێڕی هەیە دەكرێت، دوێنێ قسەم لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كرد و پێمگوت: "ئهگهر تێبینی دیكهت ههیه ئێستا بیڵێ، چونكه ناكرێت ههر ڕۆژێك جۆره بیانوویهك بهێنیتهوه بۆ دواكهوتنی مووچهی فهرمانبهران".
زانياريي زياتر: جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە دا فراكسیۆنە كوردستانییەكان ڕێككەوتوون دوای ئەوەی وەڵامی دوایین تێبینییەكان درایەوە، چیدیكە ڕێگە بە وەزارەتی دارایی عێراق نەدرێت هیچ جۆرە بیانوویەكی دیكە بدۆزێتەوە.
ئەوەش بزانە: سەبارەت بە گرفتی ناو لە لیستی مووچەی فەرمانبەران، بڕیاردرا كە ئەو ناوە سیانی و چوارییانەی كە دووبارەن وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان وردەكاریی زیاتر بنێرێت بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیابێتەوە كە كەسەكان جیاوازن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی هەرێمی كوردستان كە تەنیا دەوامیان لە ناوچە كوردستانییەكانە و بە میلاك لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستانن، هەوڵ دەدرێت میلاكەكانیان بگوازرێتەوە سەر عێراق.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






