
ئاڵای وڵاتی ئیسرائیل. وێنە؛ میدیاکانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
بەهۆی بەردەوامی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس، زیانی ماددی زۆری بە حکومەت و کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە گەیاندووە، وەزارەتی دارایی ئیسرائیل زیانە ماددییەکان بە زیاتر لە 70 ملیار دۆلار دۆلار مەزەندە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەردەوامی جەنگ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس، زیانی ماددی زۆری بە ئابووری وڵاتەکە گەیاندووە. زیانەکان بەجۆرێکن کاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕەکان، ئاستی بازرگانی، پێشکەوتنی کۆمپانیاکان و کورتھێنانی بودجەی گشتیی دروستکردووە. کۆی گشتی زەرەر و زیانە ماددییەکان تاوەکو مانگی ئەیلوول گەیشتووەتە سەرووی 70 ملیار دۆلار.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەھۆی جەنگەوە 41 ملیار دۆلار کورتھێنانی بودجەیان بۆ دروستبووە. نزیکەی 60 ھەزار کۆمپانیا مەترسی مایەپووچبوونیان لەسەرە بەجۆرێك زیانە ماددییەکانی جەنگەکە گەیشتووەتە سەرووی 70 ملیار دۆلار. هاوکات زیانەکان هۆکارن بۆ زیادبوونی کورتهێنان لە تەرازووی پێدانەکان بە 4% لە ساڵی 2025.
ئەمەش بزانە: دابەزینی متمانەی وەبەرهێنەرە بیانییەکان، هەرەشەیەکی دیکەیە لەسەر داهاتووی ئابووریی وڵاتەکە، کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی سەرمایەی بیانی و زیادبوونی تێچووی قەرزە نێودەوڵەتییەکان و کەمبوونەوەی متمانەی وەبەرهێنەران بە ئیسرائیل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






