
گرافیکی بڕێک پارەی 25 هەزار دیناری، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەولێر، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەبی کێشە بنێرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی ڕابردوو، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی، ژمارەیەک کۆبوونەوە لەنێوان هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، تیایدا چەند ڕێککەوتنێک کراو و ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق خراوەتەڕوو.
لێدوانی فەرمی: هێمن میرانی، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: لە بەرهەمی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا کە تا کۆتایی ساڵ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بەردەوام دەبێت.
زانیاریی زیاتر: هێمن میرانی ئاماژەی بە ئەوەش دا حکومەتی هەرێمی كوردستان کوردستان تا سەری ساڵ بایۆمەتری و هەژماری من تەواو دەکات.
لەلایەکی دیکە: ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەنگی لەسەر پەسەندکردنی ڕاسپاردەی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجوومەنی ئابووریی فیدڕاڵ وهەرێمی کوردستان بۆ ناردنی مووچە ڕاگیراوەکانی مانگی دوو تا مانگی هەشت و بەردەوام بوون لە سەر خەرجکردنی تاوەكو كۆتایی ساڵی دارایی 2024 دا.
بۆچی گرنگە: دوای بڕیارەکەی حکومەتی عێراق چیتر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوا ناکەوێت و لەکاتی خۆیدا دابەش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






