
باڵەخانەی بانکی ناوەندیی عێراق
ئاڤا نیوز
دادگەی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس بڕیارێکی دژی بانکی ناوەندیی عێراق دەرکرد و عێراقی پابەندکرد بە پێدانی 11 ملیۆن دۆلار لە بەرژەوەندیی کۆمپانیای کاردنۆ ئێم ئی ئیماراتی.
وێنە گەورەکە: دادگەی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس لە 26ـی شوباتی 2023 بڕیارێکی لە قازانجی کۆمپانیای کاردنۆ ئێم ئێ CMEـی ئیماراتی دەرکرد، ئەمەش بانکی ناوەندیی عێراق ناچار دەکات نزیکەی 11 ملیۆن دۆلار لەگەڵ سوودی زیادە وەک قەرەبوو بداتە کۆمپانیاکە، لەپای ناکۆکییان لەسەر کردنەوەی لقێکی نوێی کۆمپانیاکە لە بەغدا و بیانووی بەغدا بە کۆمپانیاکە.
لەلایەکی دیکەوە: بانکی ناوەندیی عێراق ئێستا لە دادگەکانی فەرەنسا تانەی لە دۆسیەکە دا، بەڵام CME بە سوودوەرگرتن لە ڕێککەوتنامەی نیویۆرک، جێبەجێکردنی بڕیارەکەی گواستووەتەوە بۆ دادگەیەکی هۆڵەندا.
ئەنجامەکان: دادگەی تێهەڵچوونەوەی ئەمستردام ڕۆژی پێنجشەممە 13-09-2024 بۆی دەرکەوت، هیچ ساختەکارییەک لە ڕێککەوتنەکەدا نەبوو، عێراق بیانووی گرتووە و مۆڵەتی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگەی پاریسی دەرکرد، بەم پێیە دەبێت عێراق ئەو پارەیە بدات.
زانیاریی زیاتر: ئەندازیاری ئوستراڵی ڕۆبەرت پیتەر و هاوکارە میسریەکەی خالید ڕەدوان لە مانگی نیسانی ساڵی 2021 لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە دەستبەسەر کراون، بە تۆمەتی ساختەکاری بە پێنج ساڵ زیندان و بە بڕی 12 ملیۆن دۆلار سزای دارایی هاوبەش سزادراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە