
دیمەنی یەکێک لە كۆبوونەوەكانی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاری بۆ کارووباری ئابووری بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەرچاوە, KRG
ئاڤا نیوز
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ڕێککەوتنی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابووری سەردانی هەولێر دەکەن، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
وێنە گەورەکە: 13 ڕۆژ بەسەر كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی هەرێمی كوردستان و عێراق دا تێدەپەڕێت، لەم هەفتەیە دا ترافیکی بەغدا و هەولێر قەرەباڵغ دەبێت، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەکان دەچێتە بەغدا و شاندێکی دارایی عێراقیش دێنە هەولێر.
لێدوانی فەرمی: د. خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئێوارەی دووشەممە 23-09-2024، شاندەکە بەسەرپەرشتی عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەگاتە هەولێر و ڕۆژی سێشەممە کۆبووەنەکان دەستپێدەکەن."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی، تاوەکو ئێستا خشتەی کۆبووەنەوەکانی لیژنەکە یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام بە ئامانجی هەڵوەستەکردن لەسەر ناوەڕۆکی کۆبووەنەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی هەرێمی كوردستان و عێراق، تاوتوێكردنی پرسی مووچە و داهاتی ناوخۆ و بەرپرسیاریێتییەكانی هەردوولا سەردانی هەولێر دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە هەر لەم هەفتەیەدا شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتی د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سەردانی بەغدا بکات و پرسی مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ و چەند پرسێکی دیکە یەکلایی بکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






