
وێنەی گەنم و دیناری عێراقی - سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی حکومەتی عێراق، 2%ـی پارەی گەنمی جووتیاران بە بیانووی دابینکردنی بنەتۆ و ماددەی قڕکەر دەبڕێت، ئەمەش ناڕەزایی جووتیارانی لێدەکەوێتەوە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق بۆ ئەمساڵ 700 هەزار تۆن گەنمی لە هەرێمی کوردستان وەرگرت، بۆ هەر تۆنێک گەنمیش بڕی 850 هەزار دیناری دابین کرد.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: زۆرینەی ئەو جووتیارانەی چەکی پارەی گەنمیان وەرگرتووە، 2%ـی پارەکەیان لێبڕاوە، واتە بۆ هەر تۆنێک گەنم 25 تاوەکو 30 هەزار دینار.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی عێراق، هۆکاری لێبڕینی ئەو بڕە پارەیە بۆ دابینکردنی بنەتۆی گەنم و ماددەی کیمیایی دەگەڕێنێتەوە، دواتر بودجەیەک دابین دەکات و لە ڕێگەی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانەوە بنەتۆ و ماددەی کیمیایی دەکڕدرێت.
قوڵتر: ئەو جووتیارانەی پارەیان لێبڕاوە لەم بڕیارە ناڕازین، باس لەوە دەکەن کە بڕی لێبڕینەکە زۆرە و بەشێکیشیان بنەتۆیان پێنەدراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی عێراق لە دابینکردنی بنەتۆ و ماددەی کیمیایی بۆ جووتیاران بەرپرسە، چونکە ئەو لێبڕینی لە پارەی گەنمی جووتیاران کردووە.
ئەمەش بزانە: هەر جووتیارێک بەگوێرەی ڕووبەری زەوییەکەی بنەتۆی بۆ دابین دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






