بلینكن: ئێران گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل و جیهان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 شوبات

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا.. وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت ئێران گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل و ئاسایشی دەوڵەتانی دیكە، داواش دەكات ئێران و ئەو گرووپانەشی كە بە نوێنەرایەتیی ئەو شەڕ دەكەن گۆشەگیر بكرێن.
لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەروەی ئەمریكا، لە میانەی بەشدارییكردنی لە كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، ڕایگەیاند: ئێران گەورەترین هەڕەشەیە لە سەر ئاسایشی ئیسرائیل و ئاسایشی هەموومان، بۆیە پێویستە خۆی و گرووپەكانی نزیك لێی گۆشەگیر بكرێن.
"دەرفەتێكی باش هاتووەتە پێش لە مانگەكانی داهاتوودا وڵاتانی عەرەبی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكەنەوە، بۆ ئەمەش درووستكردنی دەوڵەتێكی فەڵەستینیی سەربەخۆ پێویستییەكی خێرایە".
باكگراوند: لە كۆنفڕانسی میونشنی ئەمساڵدا تیشكی زۆر خرایە سەر پرسی ئیسرائیل - فەڵەستین و ڕێگاكانی گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە. هاوكات گفتوگۆی زۆر لە سەر ڕێگریكردن لە تەشەنەسەندنی شەڕی غەززە بۆ تەواوی ناوچەكە كرا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 23 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئێران هەموو پێداویستییەکی لە بەردەستە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆم