
ناوچەیەکی گەشتیاریی لە ئیدارەی ڕاپەرین، وێنە: KRD
ئاڤا نیوز
دەیان ناوەندی گەشتیاری لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دروست دەکرێن، تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا 10 ڕێستۆرانت لە سنوورەکە دروستکراوە.
لێدوانی فەرمی: ئارام پیرۆت، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ڕاپەڕێن، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەبەر کەمی ناوەندی گەشتیاری گەشتیاران کەمتر ڕوو لە سنوورەکەمان دەکات، بۆیە پلانی دروستکردنی کۆمەڵگەی گەشتیاریمان لەسنوورەکەدا هەیە، دەیان پرۆژە و داواکاری کەرتی تایبەت پێشکەش کراون تاوەکو مۆڵەتیان پێبدرێت.
زانیاریی زیاتر: 256 ناوەندی گەشتیاری و کەپر لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین هەیە، 100 لەوان گەشتیارین، 30 سەیرانگا سەر بە ناحییەی هەڵشۆیە، 40 سەیرانگا سەر بە ناحییەی سەرکەپکانن، ئەوەشی دەمێنێنەوە سەر بە شوێنەکانی دیکەی ناوچەکەن.
قوڵتر: تەنیا لە ساڵی 2023دا توانراوە 10 ڕێستۆرانتی گەورە لە شوێنە گەشتیارییەکان دروست بکرێن کە پێشتر نەبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسنووری ناحیەی سەرکەپکان و دۆڵی پڵنگان، جووتیاران بە دۆنم سەوزە دەچینن، وەک نەریتێک لەسەر شەقامەکان بە گەشتیارانی دەفرۆشن، بۆیە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین داوای لە دەستەی گەشتوگوزار کردووە ئەو شوێنانە بکرێن بە گەشتوکاڵ، واتە گەشتیاری و کشتوکاڵی.
ئەمەش بزانە: گەشتوکاڵ، پرۆژەی بە گەشتیاریکردنی ئەو شوێنانەیە کە لە ڕووی بەرهەمهێنانی بەروبوومە کشتوکاڵییەوەکانەوە زۆر باشن.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
41 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






