
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ کۆمەڵێک وەبەرهێنەر و بازرگانی عێراقی و ئەمریکی
ئاڤا نیوز
عێراق ئامادەیی خۆی بۆ نێو هاوبەشیکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە کەرتی پیشەسازیی نەوتدا دەردەبڕێت و هاوکات نیازی حکومەتەکەشی بۆ دامەزراندنی بانکێکی نوێی عێراقی ئاشکرا دەکات.
چیڕۆکی سەرەکی: درەنگانی شەوی چوارشەممە 24-9-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نیویۆرک به ئامادەبوونی کۆمەڵێک له وەبەرهێنەران و بازرگانان و نوێنەرانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان و ئەنجوومەنی بازرگانیی عێراقی ئەمریکی، بەشداری له دانیشتنێکی دیالۆگی ژووری بازرگانیی ئەمریکا و مۆنیتۆر کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لە دانیشتنەکەدا سوودانی ئاماژەی بەوەداوە، حکومەت دەستیکردووە بە زنجیرەیەک پڕۆژەی خێرا، لەوانە "ڕێککەوتنی گرنگ لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ کە یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و وەبەرهێنانی غازی هاوەڵ بە بڕی (600) ملیۆن پێ سێجا، جگە لە خستنەڕووی هاوپێچی گەڕی پێنجەم و شەشەمی مۆڵەتدان و ئەنجامدانی گرێبەستی بەرهەمهێنانی نەوت و وەبەرهێنانی غاز.
لەلایەکی دیکەوە: پەیوەست بە کەرتی بانکی لە عێراق، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە گەشەپێدان بەبێ کەرتی بانکی تۆکمە کە بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییە پەسەندکراوەکان کار بکات، بەدی نایەت، هاوکات 95%ـی گواستنەوەی دارایی لە بازرگانی عێراقدا لە ڕێگەی بانکی متمانەپێکراوەوە ئەنجام دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: سوودانی ئەوەشی بەشاندی بازرگانانی ئەمریکا گوتووە کە "بانکی ناوەندیی سەربەخۆیی هەیە و دەسەڵاتەکانی خۆی بە پرۆفیشناڵییەوە بەکاردەهێنێت، ئێمە بەنیازین بانکێکی نوێ دابمەزرێنین کە بە نوێترین تەکنەلۆژیا بەکاربهێنێت"،
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نەتەنیاهۆ دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە