ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی زانیاریی نوێ لەبارەی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا بڵاودەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-09-30

حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری کۆچکردووی حیزبوڵڵا
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل وردەکاریی نوێ لەبارەی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا ئاشکرا دەکات، دەگوترێت لەڕێگەی تەوقەکردنەوە بووە لەگەڵ کەسێک و دواتر شوێنەکەی ئاشکرا دەبێت و بە ئامانج دەگیرێت.
چیڕۆکی سەرەکی: دوای سێ ڕۆژ لە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی زانیاری نوێ لەبارەی شێواز و چۆنیەتی دەستنیشانکردنی شوێنەکەی ئاشکرا دەکات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "معاریف"ـی ئیسرائیل، پیاوێک چاوی بە نەسروڵڵا کەوتووە، تەوقەی لەگەڵ کردووە و دەستەکانی بە ماددەیەک ڕووپۆش کردووە، بۆئەوەی ئیسرائیل بتوانێت بەدوایدا بگەڕێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژە بەوەش دەکات، دوای ئەوەی پیاوەکە تەوقە لەگەڵ نەسروڵڵا دەکات، ئیسرائیل بە دوو خولەک شوێنەکە ئاشکرا دەکات و دڵنیا دەبێتەوە لە بوونی بارەگایەک لە قەراغی باشووری بەیرووت، چەند خولەکێک دواتر فڕۆکەکانی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان کردە سەر بارەگاکە و نزیکەی 80 تۆن بۆمبیان خستە سەر شوێنەکە و توانییان نەسروڵڵا و سەرکردە باڵاکانی حیزبوڵڵا لەو شوێنە بکەنە ئامانج.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل لە 23-09-2024، ئۆپەراسیۆنی باکووری بۆ سەر لوبنان دەستپێکرد و لەو ماوەیەدا هێرشی ئاسمانی گەورەی ئەنجامدا، بە وتەی بەرپرسانی ئیسرائیل، ئامانجی هێرشەکانیان ڕەخساندنی هەڵومەرجێکی ئارامە لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری ئیسرائیل بۆ ئەوەی دەیان هەزار دانیشتووانی ئەو ناوچانە بتوانن بگەڕێنەوە شوێنەکانیان.
باکگراوند: ئێوارەی ڕۆژی هەینی 27-9-2024، سوپای ئێسرائیل بە هێرشی ئاسمانی حەسەن نەسروڵڵای لەنێو باڵەخانەیەک لە باشووری بەیرووت کردە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات





