ئومێد سەباح: لە دوو ڕۆژی داهاتوو تەواوکاری مووچەی مانگی 8 و مووچەی مانگی 9 دێت
- بزنس
- 2 تشرینی یەکەم

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ئومێد سەباح
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند، بڕیارە لەم دوو ڕۆژەدا کورتهێنانی مووچەی مانگی هەشت و تەواوی مووچەی مانگی نۆش بگاتە هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئێستا شاندێكی تەكنیكیمان لە بەغدان، وەزارەتی دارایی عێراق ڕێکارەکانی خەرجکردنی کورتهێنانی مووچەی مانگی هەشتی تەواو کردووە و "لە هەمان کاتدا ئێمە کارمان لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆش کردووە".
زانیاریی زیاتر: حکومەتی عێراق تاوەکو ئێستا 755 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی هەشت ناردووە و 245 ملیار کورتهێنان هەیە، ڕێکارەکانی خەرجکردنی کورتهێنانەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی فیداڵییەوە تەواو بوون، ئێمە کارمان لەسەر دابینکردنی مووچەی مانگی نۆش کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لەم دوو ڕۆژەدا کورتهێنانی مووچەی مانگی هەشت و تەواوی مووچەی مانگی نۆش بگاتە هەرێمی کوردستان و هیچ بەربەرستێک لە بەردەم خەرجکردنیاندا نەماوە، لەگەڵ گەیشتنی دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە