
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی پێشکەشکردنی گوتارێک لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی گەشانەوە
ئاڤا نیوز
قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی گەشانەوە لە 25-9- 2023 بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و، قۆناغی دووەمیش ئەمڕۆ سێشەممە ڕاگەیێنرا.
وێنە گەورەکە: پرۆژەی گەشانەوە دەستپێشخەری دابینکردنی پاڵپشتی داراییە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ بزنسە بچووک و مامناوەندەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاووڵاتییان لە ڕێگەی ماڵپەڕی گەشانەوە فۆڕم پێشکەش دەکەن و دواتر هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت و بە چەند فیلتەرێکدا تێدەپەڕن تاوەکو قەرزەکەیان پێدەدرێت.
ئەمەش بزانە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی پڕۆژەی گەشانەوە، تاوەکو بڕی 150 ملیۆن دیناری عێراقی قەرز بۆ بزنسی بچووک و مامناوەند دابین دەکات
مەرجەکانی وەرگرتنی قەرز لە پرۆژەی گەشانەوە:
1-پێویستە هاووڵاتی کوردستان بیت و تەمەنت لەنێوان 21 بۆ 60 ساڵ بێت.
2- نابێت لە هیچ دەزگایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزرابیت.
3- پێویستە لەکاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکەتدا، بزنسەکەت بە لایەنی کەمەوە 12 مانگ کاری کردبێت.
4- دەبێت شوێنی بزنسەکەت لە هەرێمی کوردستان بێت.
5- پێویستە بزنسەکەت کەمتر لە 100 کارمەندی هەبێت.
6- دەبێت کارەکەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمار کرابێت و ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) و ژمارەی بازرگانیی بێهاوتا (UEN) هەبێت.
7- ئەگەر بزنسە کشتوکاڵیەکەت یان کارگەکەت لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان تۆمار نەکراوە، ئەوا پێویستە تەنها ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) بەدەست بهێنیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.
8- تەنها یەکجار دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە