
یەکێک لە کارگەکان لە شاری پیشەسازی دیوانیە (ئەلجەزیرە)
ئاڤا نیوز
بەهۆی گەندەڵی و خراپی دۆخی ئەمنی و قەیرانە یەک لەدوا یەکەکان لە عێراق ، هەزاران پڕۆژەی پیشەسازی لە عێراق لەکار کەوتوون.
وێنە گەورەکە: بەپێی ئاماری فەرمی وەزارەتی پیشەسازی عێراق لە ساڵی 2003 ـەوە تاکو ئێستا 18 هەزار و 167 پڕۆژەی پیشەسازی بە هۆکاری جیاجیا کارەکانیان ڕاگرتووە.
لێدوانی فەرمی: حەسەن زیادی، ئەندامی یەکێتی پیشەسازانی عێراق ڕایگەیاند: عێراق پێش ساڵی 2003 خاوەن گارگەی پیشەسازی هەمەجۆر بوو، بەڵام لە بیست ساڵی ڕابردوودا بەهۆی گەندەڵی و کەمتەرخەمی، هەزاران پڕۆژەی پیشەسازی لەکار کەوتوون.
لەلایەکی دیکەوە: نەبیل تەمیمی پسپۆری ئابوریی ڕوونیکردەوە، پێش ساڵی 2003 کارگەکانی عێراق بەسەر کەرتی گشتی و تایبەتدا دابەشبوون، کارگەکانی کەرتی گشتی بەهۆی داڕمانی هێڵەکانی بەرهەمهێنانەوە لەکارکەوتن، دەوڵەتیش بەهۆی گەمارۆی ئابوورییەوە نەیتوانی نوێیان بکاتەوە، زۆربەی کارگەکانی کەرتی تایبەتیش ڕووبەڕووی کێشەی گەورەی دارایی بوونەوە.
زانیاریی زیاتر: تەمیمی ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا هەندێک یاسای گرنگ لەبەرژەوەندی کەرتی پیشەسازیی کارا کراون، وەک یاسای پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و یاسای پاراستنی بەکاربەر و زیادکردنی باج لەسەر کاڵای هاوردەکراو، ڕەنگە لەداهاتوویەکی نزیکدا بەشێک لەکارگەکان بکەونەوە کار.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





