
کارمەندێکی تەندروستی لەگەڵ هاوڵاتییەک لە کاتی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی تەندروستیدا
ئاڤا نیوز
بەسەرپەرشتی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیانی لە بارەی ستیکەری دەرمان دەستپێکرد.
وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندورستی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە لە سنووری شاری هەولێر و خەبات و دەشتی هەولێر و شقڵاوەو هەریر و مەخموور لەڕێگەی هەشت تیمەوە هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەی لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەکاتی کڕینی دەرمان لە دەرمانخانە و نۆرینگەکان دەستپێکرد و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندورستی هەولێر ڕایگەیاند: بۆ بەرچاوڕوونی هاووڵاتیان و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان لە کاتی کڕینی دەرمان، هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەمان لە بارەی ستیکەری دەرمان ڕاگەیاندووە کە هاووڵاتیان دەپارێزێت لە دەرمانی ساختە و جیاکردنەوەی لە دەرمانی کوالێتی.
زانیاریی زیاتر: هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەکە لە ڕووی نرخ و دڵنیایی لە دەرمانەکان سوودی بۆ هاووڵاتیان دەبێت.
باکگراوند: دامەزراوەی کۆنتڕۆڵ و دەرمانی هەرێم، پێش هەفتەیەک دوو دەرمانی بە ناوەکانی (HONORTONIN drops) و (melatonin drops) لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە تەواوی قەدەغەکرد، بەهۆی ئەوەی لە پشکنینەکانی وەزارەتی تەندروستی دەرنەچوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






