
دیناری عێراقی و سایلۆی هەڵگرتنی گەنم، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
سایلۆی هەولێر دەست دەکات بە دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جووتیاران.
وێنە گەورەکە: حکومەتی فیدراڵ گوژمەیەکی شایستەی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی بە بڕی 147 ملیاری بۆ سەر هەژمارەی بانکی هەرێمی کوردستان ناردووە و بڕیارە 150 ملیاری دیکەش ڕەوانە بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سایلۆی هەولێر لە ڕاگەینراوێکدا دەڵێت، ڕۆژی سێشەممە 22/10 دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جووتیاران دەست پێدەکات، جووتیاران لە زنجیرەی دوو هەزار و 298 تا زنجیرەی دوو هەزار و 470 کە گەنمەیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە چەکی پارەی گەنمەکانیان وەردەگرن.
زانیاریی زیاتر: بەهەمان شێوەی سایلۆی قوشتەپەش ئەمڕۆ چەکی پارەی جووتیارانی زنجیرەی 624 تاوەکو 740ی جووتیاران کە گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆی قوشتەپە کردووە دابەشدەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جووتیاران لە کاتژمێر 9 بەیانی تاوەکو 1 دوای نیوەرۆ چەکی پارەکانییان لە بانکی بەحرکە وەردەگرن، مەرجە خۆیان ئامادە بن بۆ وەرگرتنی چەکەکانییان یاخود کەسێک کە بریکارنامەی پەسەندکراوی جووتیارەکەی پێبێت.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە لە دهۆکیش چەکی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






