دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاریی پزیشکی دەگەیەنێتە ژمارەیەک چارەخوازی عەفرین
- تەندروستی
- 2024-10-27

پشکنینی تەندروستی بۆ چارەخوازێک لە عەفرین، وێنە: دەزگای خێرخوازی بارزانی
ئاڤا نیوز
لەمیانەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی جیاواز لە عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان، تیمێکی گەڕۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاریی پزیشکی پێشکەش بە نەخۆشانی گوندێک دەکات.
وێنە گەورەکە: نووسینگەی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە عەفرین خزمەتگوزاری جیاواز پێشکەش بە خەڵکی ناوچەک دەکات و تیمێکی گەڕۆکی تەندروستیش لە گوندێک چارەسەری 54 نەخۆش دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەو تیمەی دەزگای خێرخوازی بارزانی، لە میانەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی پزیشكی لە گوندی كەفەر ڕوومـی سەر بە شارەدێی شران لە سنووری عەفرین، پشكنینان بۆ 54 نەخۆش ئەنجام داوە و چارهسهريان بۆ دابینكردوون.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم سەمیم، جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: نووسینگەکەیان ڕۆژانە لە سێکتەرەکانی تەندروستی و پەروەردە، هونەر و خۆراک، خزمەتگوزاری پێشکەش بە خەڵکی عەفرین و گوندەکانی دەورووبەری دەکات.
جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەشڵێت: هانی خەڵک دەدەین بڕۆنە بەر خوێندن و هۆکارەکانی گواستنەوەشیان بۆ دابین دەکەین، هاوکات مانگانە چاودێری ئەو خەڵکانە دەکەین کە پێویستییان خزمەتگوزاری تەندروستی هەیە، هاوکات لە پرۆژەی "چاودێری ئازیزانی کوردستان" هاوکاریی دارایی پێشکەش بەو منداڵە دەکرێت کە باوکیان لە ژیاندا نەماوە، پرۆژەکە لە قۆناغی جێبەجێکردن دایە، ئێستا نزیکەی 400 منداڵ سوودمەند دەبن.
باکگراوند: رۆژی دووشەممە 6-2-2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێختهر تورکیا و باكووری كوردستان، هاوکات سووریا و رۆژئاوای كوردستانی ھەژاند، کە زیانێکی زۆر بەر ژێرخانی ئابووری ناوچەکانی بوومەلەرزەکە گەیشت، لەوکاتەدا دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاریی بەپەلەی گەیاندە ناوچەکان
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






