ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، تەمەنی خانەنشینی ئارەزوومەندانە لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات، بەمپێیە لەمەودوا فەرمانبەران ناتوانن لە تەمەنی 45 ساڵیدا داوای خانەنشینبوون بکەن.
وێنە گەورەکە: دوای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی عێڕاق لە هەرێمی کوردستان و هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان، قەرەباڵغی کەوتووەتە نێو بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی، بەهۆی زیادبوونی مووچەکانیان ڕۆژانە دەیان فەرمانبەر داوا دەکەن خۆیان خانەنشین بکەن.
زانیاریی زیاتر: تەمەنی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان 63 ساڵە، تاوەکو ئەمڕۆ ئەگەر بتویستبا پێش ئەوەی ببیتە 63 ساڵ خۆت خانەنشین بکەیت، دەبوو 15 ساڵ خزمەتت هەبووایە و تەمەنت 45 ساڵ بووایە، بەڵام ئێستا دۆخەکە بەجۆرێکی دیکەیە.
لێدوانی فەرمی: لەسەر ئەم بابەتە ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی قسەی بۆ ئاڤا میدیا کرد و ڕایگەیاند، بڕیاریان داوە تەمەنی خانەنشینی ئارەزوومەندانە لە 45 ساڵەوە بۆ 50 ساڵ و، لە 15 ساڵ خزمەتەوە بۆ 20 ساڵ خزمەت بەرزبکەنەوە، لەمەودوا بەو بڕیارە نوێیە فەرمانبەران دەتوانن داوای خانەنشینی ئارەزوومەندانە بکەن.
ژمارەکان وادەڵێن: هەرێمی کوردستان 238 هەزار و 177 خانەنشینی سەربازیی و مەدەنیی هەیە، پێشتر ژمارەیەکی زۆریان بەتایبەت ئەوانەی بڕوانامەیان نەبوو، یاخود لە کەرتی سەربازیی و هێزەکانی ناوخۆ بوون، بە 280 هەزار دینار خانەنشین دەکران، بەڵام ئێستا بووەتە 600 هەزار دینار، بۆیە ئێستا دەیانەوێت سوود لە زیادبوونی مووچە وەربگرن و خۆیان خانەنشتین بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 59 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






