
خاوەنپێداویستیەکی تایبەت
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سلێمانی داوا لەو خاوەنپێداویستییە تایبەتانە دەكات كە بایۆمەترییان نییە، سەردانی بانكەكان بكەن و بایۆمەتریی بكەن، بەپێچەوانەوە دوو هەفتەی دیكە مووچەكانیان ڕادەگیرێت.
چیرۆكی سەرەكی: هەزاران مووچەخۆر لە هەرێمی كوردستان هەن كە بایۆمەترییان نەكردووە، لەهەمان کاتدا پرۆسەی تۆماركردنیان بەردەوامە و ژمارەیەك بانک بۆ ئەو مەبەستە تەرخان كراون، بە بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق تاوەكو 20ـی بوار لەبەردەم مووچەخۆرانە هەیە بۆ خۆتۆمارکردن، بەپێچەوانەوە دوای ئەو وادەیە هەر مووچەخۆرێك بایۆمەتریی نەكردبێت، مووچەكەی ڕادەگیرێت.
لێدوانی فەرمی: ژیلوان عادل بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: داوا لە سەرجەم خاوەنپێداویستییە تایبەتەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان دەكەین، ئەوانەی كە بایۆمەتریی و یوپیئێنیان نییە بە زووترین كات سەردانی ناوەندەكانی تۆماری بایۆمەتری بكەن.
زانیاریی زیاتر: 20-11-2024، كۆتا ڕۆژی بایۆمەترییە و هەر خاوەنپێداویستییەكی تایبەت تاوەكو ئەو كاتە بایۆمەتری و یوپیئێن نەكات، ئەوا مووچەكەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ڕادەگیرێت.
گۆشەیەكی دیكە: چەند ساڵێكە تۆماركردنی ناوی تازە بۆ لیستی مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان وەستاوە و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی ناوی 13 هەزار خاوەنپێداویستیی تایبەتی ئامادە كردووە و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی كردووە بۆ ئەوەی لەمەودوا مووچەیان پێبدرێت، تاوەكو ئێستا بەغدا وەڵامی نەداوەتەوە.
ئەمەش بزانە: لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان نزیكەی چوار هەزار خاوەنپێداویستیی تایبەت ماوە كە بایۆمەتری و یوپیئێنیان نەكردووە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






