
نرخی زێڕ
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرزبووەوە و وتەبێژی زێڕەنگەرانی هەولێریش لەوبارەیەوە دەڵێت "لەگەڵ دەرچوونی ترەمپ زێڕ جێگیربوون بە خۆیەوە نابینێت و نرخەکەی بەرزی و نزمی بە خۆیەوە دەبینێت".
لێدوانی فەرمی: وریا مەلا یاسین، وتەبێژی زێڕەنگەرانی هەولێر، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی یەک ئونسە زێڕ هەزار و 550 دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی زێڕ ئێستا بەم جۆرەیە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 665 هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 610 هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 580 هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 500 هەزار دینارە
بەگوتەی وتەبێژی زەڕەنگەرانی هەولێر، لەگەڵ دەرچوونی ترەمپ لە هەڵبژاردنی ئەمریکا، لە یەک کیلۆ زێڕدا سێ هەزار و 100 دۆلار نرخی دابەزیوە، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ هەزار و 550 هەزار دینار نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەرزبووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ترەمپ کار لەسەر زیادبوونی بەهای دۆلار و سوودی بانک دەکات، وتەبێژی زەڕەنگەرانی هەولێریش دەڵێت "ئەمە کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی زێڕ دەبێت، هەرچەندە مامەڵەکانی ترەمپ ڕێگر دەبێت لە جێگیربوونی نرخی زێڕ و بەردەوام زیاد و کەم دەکات".
بۆچی دابەزاندنی ڕێژەی سوود کاریگەری دەخاتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی زێر؟
بە دابەزاندنی ڕێژەی سوود، دۆلارێکی زۆر لە بانکەکان دێتە نێو بازاڕ و زۆری دۆلار لە بازاڕ دەبێتە ھۆی دابەزینی بەھای دۆلار، لەبەر ئەوەی خواست سنووردارە و دۆلار زۆرە.
زۆری دۆلار لە بازاڕ و دابەزینی بەھاکەی ھۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێر.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






