
دیمەنێک لە وێرانەی شاری غەززە بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل، سەرچاوە: زووما پرێس
ئاڤا نیوز
لە ئێستاوە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پلانی بۆ بەڕێوەبردنی غەززە بۆ قۆناغی دوای شەڕ داناوە کە وادەکەی دیارنییە کەی کۆتایی دێت، یەکەم هەنگاویش پێکهێنانی کابینەیەکی سەربازیی دەبێت.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: میدیاکانی ئیسرائیل بەشێک لە پلانی نەتانیاهۆیان ئاشکرا کردووە. بەگوێرەی دۆکیۆمێنتەکان پلانی هەیە کابینەیەکی سەربازیی کاتی لە غەززە پێکبهێنێت و دواتریش بەڕێوەبردنی بە فەڵەستینییەکان بسپێرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو فەڵەستینییانەی لە پۆستەکانی بەڕێوەبردنی غەززە دادەنرێن، نابێت هیچ جۆرە پەیوەندییەکیان بە حەماس یان بەو دەوڵەتانەوە هەبێت کە "سپۆنسەری تیرۆریزم" دەکەن. هاووڵاتیان لە چەک دادەماڵرێن، جگە لە بەشێکی کەمیان نەبێت بۆ مەبەستی ڕێکخستن و سەقامگیری.
بۆچی گرنگە: لەوەتەی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو دەستی پێکردووە، ئەمە یەکەمجارە نەتانیاهۆ قسە لەسەر بەڕێوەبردنی غەززە لە قۆناغی دوای شەڕ دەکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات





