
ژماریەک کرێکار سەقاڵی کارکردنن لە کێڵگەی کۆرمۆر
ئاڤا نیوز
كۆمپانیای دانە غاز بە هاوبەشی لەگەڵ گرووپی كۆمپانیاكانی پێرڵ پێترۆلیۆم كارەكانی نۆژەنكردنەوەی كێڵگەی غازی (كەی-ئێم 250ـی كۆرمۆر) دەستپێدەكەنەوە، كە ماوەیەك بەهۆی گرفتی جۆراوجۆر کاری نۆژەنكردنەوەی وەستابوو.
وێنە گەورەكە: لە ڕێكەوتی 2024/4/26 كێڵگە غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ بە درۆن هێرشیكرایە سەر و جگە لە گیان لەدەستدانی چوار كارمەند و برینداربوونی ژمارەیەكی دیكە، زەرەرو زیانێكی زۆریش بە كێڵگەی غازی (كەی-ئێم 250) كەوت و ئاستی بەرهەمهێنانی دابەزاند. سەرەڕای دەستپێكردنی كارەكانی نۆژەنكردنەوەی لە ماوەی ڕابردوودا، بەهۆی چەند گرفتێكی جۆراوجۆر كاری نۆژەنكردنەوەی وەستابوو.
لێدوانی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمی كۆمپانیای دانە غاز كە وێنەیەكی بۆ ئاڤا نیوز نێردراوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ گرووپی کۆمپانیاکانی پێرڵ پێترۆلیۆم پلانیان وایە، کاری نۆژەنكردنەوە لە کێڵگەی غازی (کەی ئێم 250ـی کۆرمۆر)ـدا دەستپێبكەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دانە غازی ئیماڕاتی كاری بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆردا دەكات، ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی بۆ 425 ملیۆن مەتر سێجا غاز بەرزكردووەتەوە، کۆمپانیاکە غازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دابین دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 36 خولەک لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە