مەسرور بارزانی و سوودانی: دەبێت بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچە جێبەجێ بکرێت
- بزنس
- 13 تشرینی دووەم

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی، سەرچاوە: KRG
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی لە هەولێر کۆبوونەوە و جەختیان لە جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی مووچە کردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە.
ناوەڕۆکی کۆبوونەوە: سوودانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارازنی چەند بابەتێکیان تاوتوێ کردوون، لەوانە دۆسییە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەپێش هەمووشیانەوە هەوڵەکانی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردووەتەوە بەجۆرێک لە ئاستی خواستی هاووڵاتیانی هەموو عێراقدا بێت.
بە گرنگیش زانراوە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت. کە خۆی دەبینێتەوە لەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تێکەڵی ناکۆکی سیاسی نەکرێت و بە هیچ پاساوێک ڕانەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن