
باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیێنێت، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەبێتە بنەمای دەرکردنی یاسای نەوت و گاز، ئەمەش دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و سێ بەشی کێشەکانی دیکەی نێوان هەولێر و بەغدا.
وێنە گەورەکە: نزیکەی ساڵێک و نۆ مانگە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە ڕاگیراوە، ئەمەش زیاتر لە 20 ملیار دۆلار زیانی بە ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیاندووە. لە ساڵی 2007ـیشەوە چوار پڕۆژەیاسای نەوت و گاز ئامادەکراون و ڕەوانەی پەرلەمان کراون، بەڵام لایەنەکان بەتایبەت هەولێر و بەغدا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
چیرۆکی سەرەکی: باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئەمشەو لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و پرسی مووچە و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدای کرد.
لێدوانی فەرمی: حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، ئەمشەو باسم عەوادی ڕێککەوتنەکەی پشتڕاست کردەوە و وتی: "لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت ڕێککەوتووین و دەمانەوێت دەست بە هەناردەی نەوت بکرێتەوە، هەموارکردنەوەی یاسای بودجە بۆ ئەو مەبەستە خەڵاتکردنی هەرێمی کوردستان نییە".
مەبەستی باسم عەوادی لە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە ئەوەیە، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بڕگەیەکی یاسای بودجە کردووە و تێیدا تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێک نەوتی هەرێمی کوردستان لە شەش دۆلارەوە بۆ 16دۆلار زیاد دەکرێت.
خاڵی ئەرێنی: گوتەبێژی حکومەتی عێراق جەختی کردەوە کە هەناردەکردنەوەی نەوت دەبێتە بنەمای داڕشتنی یاسایی نەوت و گاز، بە دەرکردنی ئەو یاسایەش کێشەی مووچە و سێ بەشی دیکەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەبن.
زانیاریی زیاتر: پەیوەست بە مووچە باسم عەوادی باسی لەوە کرد، بەهۆی وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، نەختینەی دارایی هەرێمی کوردستان کەمی کردووە، لە کاتێکدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مانگانە زیاتر لە 900 ملیار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





