بڕیارێکی نوێ لە حکومەتەوە لەبارەی گواستنەوەی خزمەت و لێبڕینی مووچەی خانەنشینی
- بزنس
- 28 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
لە هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێ لە بەرژوەندی ئەو کەسانە دەردەچێت کە خزمەتیان هەیە لە کەرتی تایبەت یاخود ئاوارەن و دەچنە کەرتی حکومی بەهۆیەوە ساڵانی خزمەتیان بۆ هەژمار دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانییان لە کەرتی تایبەت کار دەکەن و هەر یەکەیان و لە بوارێکدا خزمەت دەکەن، بەڵام ساڵانی خزمەت و خانەنشینی نایان گرێتەوە، بەشێک لەو کەسانە دوای ساڵانێک خزمەت دەیانەوێت لە کەرتی گشتیی درێژە بە خزمەتیان بدەن، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بڕیارێکی نوێوە سوود بەو کەسانە دەگەیەنێت.
زانیاریی زیاتر: هاوکات بڕیارە نوێیەکەی حکومەت تایبەتە بە لێبڕینی مووچە بۆ خانەنشینیان و لەگەڵ وەرگرتنی پارە لەو کەسانەی کە خزمەتیان دەگوازنەوە بۆ سەر کەرتی گشتی و لەم مانگەوە جێبەجێ دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارەکە بەم جۆرەیە، ئەگەر كەسێك فەرمانبەر بێت و پێشووتر خزمەتی پێشمەرگایەتی هەبووبێت، یان ئاوارە بووبێت یاخود ڕۆژنامەنووس یان لە كەرتی تایبەت كاری كردبێت، دەتوانێت ئەو ساڵانەی وەك خزمەت بخاتە سەر خزمەتی فەرمانبەرییەكەی، ئەمە بۆ خانەنشینبوونی سوودی دەبێت بۆ نموونە: ئەگەر فەرمانبەرێك خۆی 5 ساڵی خزمەت هەبێت، 10 ساڵی ئاوارەیی یان ئەو بابەتانەی كە لەسەرەوە باسمان كرد هەبووبێت دەتوانێت بیخاتە سەر خزمەتەكەی و دەبێتە 15 ساڵ.
شێوازی جێبەجێکردنی: مەرجە ئەو کەسەی خزمەتی دەگوازێتەوە بۆ کەرتی گشتی ئەو پارەیە بدات کە وەکو لێبڕین بۆ خانەنشینی دیاریکراوە، بڕیارەکە لە کاتی جێبەجێکردنەوەیە هاوتای حکومەتی عێراق دەکرێت، بە جۆرێک لێبڕین بۆ خانشینی دەگاتە ڕێژەی 10%ی مووچەی بنەڕەتی بۆ هەر مانگێک لەو فەرمانبەرە وەردەگیرێت کە خزمەتی خۆی دەگەڕێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 48 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





