پەرلەمانتارێکی شیعە: بۆ بەغدا باشترە ڕێگە بە کوردستان بدات نەوتەکەی هەناردە بکات
- بزنس
- 28 تشرینی دووەم

كێڵگەیەكی نەوت لە هەرێمی كوردستان- وێنە: ئیندیپێندتی بەریتانی
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان دەڵێت، لە ڕووی ئابوورییەوە بۆ بەغدا باشترە ڕێگە بە هەرێمی کوردستان بدات نەوتەکەی هەناردە بکات، چونکە بەو پارەیەی بۆ کوردستانی نارد، دەیتوانی کێشەکانی دامەزراندن و چاودێریی کۆمەڵایەتیی لە عێراق چارەسەر بکات.
وێنە گەورەکە: بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیای بە بازارکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجە بکات.
لێدوانی فەرمی: عودەی عەواد، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عێراق لە چاوپێککەوتنێکدا ئاماژەی بەوەكرد، ئەگەر حکومەتی فیدراڵ ڕێگە بدات هەرێمی کوردستان نەوتەکەی هەناردە بکات لەڕووی ئابورییەوە بۆ بەغدا باشترە، چونکە ئەگەر هەناردەی نەوتی کوردستان بەردەوام بووایە لە جێگەی ئەو 13 ترلیۆن دینارەی بەغدا بۆ کوردستانی نارد، بەوپارەیە دەکرا کێشەکانی دامەزراندن و چاودێریی کۆمەڵایەتیی چارەسەر بکات.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە هەمواری یاسای بودجە و بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان کێشەی زۆری لێدەکەوێتەوە و بەئاسانی تێناپەڕێت، بەتایبەتیش کە ئەوە خەرجییەکان زیاتر دەکات و حکومەتی فیدراڵیش خۆی تائێستا 15 تريليون دیناری لە بانکی ناوەندی و بانکەکانی دیکە ڕاکێشاوە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە، دڵنیاییش دەدات کە لە هەموو دۆخێکدا گرفت بۆ مووچەخۆران دروست نابێت، چونکە مووچە گەرەنتی کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: پەیوەست بە گۆڕانکاری وەزاریی، ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریداوە گۆڕانکاری وەزاریی لە حکومەتەکەی سوودانیدا ڕابگیرێت، لەجێگەی ئەوە ئەو وەزیرانەی لە ئەرکەکانیان سەرکەوتوونەبوون دەکرێت لە پەرلەمان لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت، ئاشکراشی دەکات کە چوارچێوەی هەماهەنگی و لەناویشیاندا سوودانی، بڕیاریانداوە بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوویی پەرلەمان بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە