
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئەلینا ڕۆمانۆوسکی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایدەگەیێنێت، هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، بۆیە پێویستە بەغدا مووچە و شایستە داراییەکان بێ دواخستن و لێبڕین بنێرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵيۆزى ئهمهريكا له عێراق، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کرد و چەند بابەتێکیان تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراونی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیان تایبەت بووە بە مووچە و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان. لەمبارەیەوە دووپاتی کردووەتەوە، هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، بۆیە پێویستە حکومەتی فیدراڵ مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بێ دواخستن و لێبڕین بنێرێت.
لەلایەکی دیکەوە: هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی لەدوای یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە سبەی دووشەمە بکرێت، پێویستە لە زووترین کاتدا حکومەتێکی نوێی یەکگرتوو و بەهێز پێکبهێنرێت.
گۆشەیەکی دیکە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئەلینا ڕۆمانۆوسکی جەختیان لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ماوەیەکی نزیکدا کردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





