
گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بە خەرجکردنی کرێی کاتی زیادە لە دەوامی ئاسایی بۆ ئەو فەرمانگانەی فەرمانبەرەکانیان دەوامی زیاتر لە کاتی خۆیان دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: سێشەممە 3-12-2024 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا کرێی کاتی زیادە بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرج بکات کە زیاتر لە دەوامی ئاسایی هەفتانە دەوام دەکەن.
زانیاریی زیاتر: بڕی کرێی دەوامی زیادە بەمشێوەیە دەبێت:
یەکەم:
ئەلف- بڕی پێنج هەزار دینار بۆ فەرمانبەرانی پلە یەک تا چوار.
ب-چوار هەزار دینار بۆ فەرمانبەرانی پلە پێنج بەرەو خوار.
دووەم: کرێی زیادەی دیاریکراو لە حاڵەتی کارکردن لە ڕۆژانی پشووی هەفتانە یان پشووی فەرمی بەمشێوەیە دەبێت:
ئەلف - شەش هەزار دینار بۆ فەرمانبەرانی پلە یەک تا چوار.
ب- پێنج هەزار دینار بۆ فەرمانبەرانی پلە پێنج بەرەو خوار.
گۆشەیەکی دیکە: بەگوێری ڕاگەیێنراوەکە، پێدانی دەسەڵات بە وەزیر و سەرۆکی ئەو فەرمانگەیە کە سەر بە وەزارەتێک نییە، بۆ دەستنیشانکردنی ژمارەیەک فەرمانبەر لە نێوان 10% بۆ 20% بۆ کارکردن لە دەرەوەی دەوامی فەرمی، ڕۆژانی دەوامی هەفتانەی ئاسایی، ڕۆژانی پشووی هەفتانە، یان پشووی فەرمی.
لەلایەکی دیکە: وەزارەتی دارایی بەرپرسیارە لە دەرکردنی ئەو ڕێنماییانەی پێشتر ئاماژەیان پێکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






