
ئاڤا نیوز
لە وڵاتی بۆركینا فاسۆ کە دەکەوێتە ئەفریقای باشوور، گرووپێكی چەكدار هێرشیان کردە سەر مزگەوتێک و کەنیسەیەک، بەهۆیەوە دەیان کەس کوژران و بریندار بوون
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ گرووپێكی چەكداری دەمامكدار لە ناوچەیەك لە ڕۆژهەڵاتی بۆكینا فاسۆ، لە کاتی نوێژی بەیانیدا هەڵیانكوتاوەتە سەر مزگەوتێك و تەقەی هەڕەمەكیان كردووە، دواتر هێرشیان کردووەتە سەر کەنیسەیەک.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: ئاژانسە نێودەوڵەتییەکانی هەواڵ بڵاویان کردووەتەوە، دەیان موسڵمان لە هێرشی سەر مزگەوتەکە کوژراون و بریندار بوون، بەڵام ئاماژەیان بە هیچ ژمارەیەکی دیاریکراو نەکردووە. لە هێرشی سەر کەنیسەکەش 12 کەس کوژراون و سێ کەسیش بریندار بوون، ژمارەیەک نوێژخوێنیش ڕفێنراون.
باکگراوند: ئەم ڕووداوانە ساڵانە دووبارە دەبنەوە. لە 2019 لە هەمان شوێن قەشەیەك ڕفێنرا و تا ئێستا بێسەروشوێنە. 2018 چەند كەسایەتییەكی کریستیان ڕفێنران و تا ئێستا چارەنووسیان دیارنییە. 2021 تەرمی قەشەیەك و چەند كەسێكی دیكە دۆزرایەوە. هەمان ساڵ ئیمامی گەورەی شارۆچكەی جیبۆ لە باكووری ئەو وڵاتە ڕفێنرا و دوای سێ ڕۆژ تەرمەكەی دۆزرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە دیجلەوە ئاو دەگەیێنرێتە بەنداوی دهۆک
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
37 کۆچبەری کورد لە تونس ئازاد دەکرێن
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
9 ئاب
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
9 ئاب
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل پلانی نوێی لە غەززە پەسەند دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئەمریکا خەڵاتێک بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی فەنزوێلا ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتانی ئەوروپا داوای سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕووسیادا دەکەن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی بیر لەوە دەکاتەوە زێلێنسکی بانگهێشتی لووتکەی ئەلاسکا بکات
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر هێرشە ئەتۆمییەکەی ناگازاکی ئەمریکا بۆ سەر ژاپۆن تێدەپەڕێت