سەرۆکوەزیرانی سووریا دەسەڵات ڕادەستی محەممەد بەشیر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کانوونی یەکەم

ئەحمەد شەرع، محەممەد بەشیر، محەممەد جەلالی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی حکومەتی سووریا
ئاڤا نیوز
دوا بەدوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن حکومەتێکی ڕاگوزەرییان پێکهێنا بە سەرۆکایەتیی محەممەد بەشیر.
وێنە گەورەکە: لە 8ی ئەم مانگە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دیمەشقیان کۆنترۆڵ کرد و بەشار ئەسەد، سەرۆکی وڵات بەرەو ڕووسیا هەڵات. هاوکات محەممەد جەلالی، سەرۆکوەزیرانی سووریا ئامادەیی خۆی بۆ ڕادەستکردنی دەسەڵات بۆ ئۆپۆزیسیۆن دەربڕی و دوای یەک ڕۆژ دەسەڵاتەکەی ڕادەستکرد و قۆناغ و حکومەتێکی نوێ لە سووریا دەستیپێکرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوای کۆبوونەوەی سەرجەم سەرکردەکانی ئۆپۆزیسیۆنی چەکدار بە نوێنەرایەتی فەرماندە ئەحمەد شەرع، محەممەد بەشیر، محەممەد جەلالی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی حکومەتی سووریا کە دەسەڵاتی ڕادەستی محەممەد بەشیر کرد و ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ئەلشەرع، ناسراو بە ئەبو محەممەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریرولشام لە کاتی ڕادەستکردنی دەسەڵات لە لایەن محەممەد غازی ئەلجەلالی وتی: "گەنجان ئەزموونی زۆر باشیان پەیدا کرد و لە هیچەوە دەستیان پێکرد، ناوچەی ئیدلب بچووکە و سامانی سنووردارە و لە ڕابردوودا کاری باشیان کردووە، بۆیە شارەزاییان هەیە و لە سفرەوە دەستپێناکەن". هاوکات هەندێک مەلەف هەیە سەرکەوتنی باشیان بەدەستهێناوە لەگەڵ ئەوەشدا دەستبەرداری ئەزموونی دەسەڵاتی پێشوو نابین و پێویستە سوودی لێوەربگرین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دوای 13 ساڵ لە دەستپێکردنی شۆڕش و چالاکیی چەکداری دژی حکومەت و دوای 53 ساڵ لە حوکمی خانەوادەی ئەسەد دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






