گروپە چەکدارەکانی عێراق بە ناڕاستەوخۆ هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کانوونی یەکەم

ئاراستەکردنی درۆنی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراقەوە بۆ ئیسرائیل، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
ماوەی 19 ڕۆژ بوو گرووپەکانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل ڕاگرتبوو، بەڵام ئەمڕۆ هەینی حوسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، لەگەڵ گروپی مقاوەمەی ئیسلامی عێراقی هێرشێکی هاوبەشیان بۆسەر ئیسرائیل ئەنجامداوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 2024-11-18 ئیسرائیل نامەیەکی ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایش کرد تێیدا هاتبوو، بەگوێرەی ماددەی 51ـی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیسرائیل مافی خۆیەتی هێرش بکاتە سەر ئەو وڵاتانەی هەڕەشەیان لەسەری دروستکردووە. ئیسرائیل بۆ یەکەمجار ناوی شەش گروپی لە عێراق دیاریکرد، کە هێرشیان ئەنجامداوە، ئەوانیش گروپەکانی ئەهلی حەق، کەتیبەکانی حزبوڵڵا، لیواکانی بەدر، بزووتنەوەی نوجەبا، ئەنساروڵڵا و کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا بوو. دوای ئەم نامەیە لە ڕۆژی 11-24 ـەوە گروپەکان هیچ هێرشێکیان بۆسەر ئیسرائیل ئەنجامنەدا.
لێدوانی فەرمی: یەحیا سەریع، وتەبێژی فەرمی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، دوو هێرشی سەرکەوتوویان بۆ دوو پێگەی لەناو ئیسرائیل ئەنجامداوە، یەکێک لە هێرشەکان لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بووە بۆ شاری یافا، بە هاوبەشی لەگەڵ مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ئەنجامدراوە.
لەلایەکی دیکەوە: گروپی مقاوەمەی ئیسلامی تا ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی هیچ ڕاگەیێنراوێکی لەوبارەیەوە نەبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەوەی ئیسرائیل بەشێوەیەکی فەرمی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئاگادار کردەوە، عێراق لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ قسەکردن لەگەڵ گروپەکانی مقاوەمە تا لە هێرشە درۆنییەکانیان بوەستن، لەو کاتەوە گروپەکان بێ دەنگیان لێ کردبوو، بەڵام نازانرێت دوای هێرشەکەی ئەم دوو ڕۆژە، ئیسرائیل گروپەکان لە عێراق دەکاتە ئامانج یاخود ئارامگرتنی بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






