
سەرژمێرێک لەکاتی وەرگرتنی زانیارییەکان لە هاونیشتمانییەک
ئاڤا نیوز
پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بە کۆتا هات و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەی بژمێرەکان خەرج بکرێت.
وێنە گەورەکە: کاتژمێر 12:00ـی شەوی شەممە 15-12-2024، سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە کۆتا هات، بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەشێکی پارەی بژمێرەکان خەرج بکرێت، هاوکات بەپێی گرێبەستەکەیان، دەبێت پارەی دوو مانگیان پێ بدرێت.
لێدوانی فەرمی: دڵزار حەمەساڵح، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر بە شەوکەت قادر پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیاند: لەچەند ڕۆژی داهاتوودا پارەی مانگێکی کارکردن بۆ بژمێرەکان خەرج دەکرێت، هاوکات ئەو بڕەی دەمێنێتەوە، وەزارەتی پلاندانی عێراق و دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان کاتی وەرگرتنەکەی دیاری دەکەن.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی ئەنجامی سەرژمێری، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان شەش ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەسە. سەرژمێرییەکە ئەوەشی دەرخستووە زۆرینەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان گەنجن و لە تەمەنی کارکردندان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






