ئاڤا نیوز
لە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، ژمارەیەک کۆمپانیای ژاپۆنی لە بوارە جیاوازەکان لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیا و بانکە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان دیدارێکی بازرگانییان سازکرد.
بۆچی گرنگە: بانک و کۆمپانیا ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان، دەیانەوێت سوود لە پێشکەوتنە ناوازەکانی وڵاتی ژاپۆن لە کەرتە جیاوازەکان وەربگرن، بەتایبەتی لە بواری تەکنەلۆژیا و پیشەسازی.
لێدوانی فەرمی: گەیلان سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ڕایگەیاند: لەگەڵ ڕێکخراوی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی، هەشت کۆمپانیای ژاپۆنیمان بانگکردووە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیا خۆماڵییەکان بۆ بونیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری، دەمانەوێت لەڕێگەی ڕێکخراوی جایکای ژاپۆنییەوە، کۆمپانیای زیاتر بهێنینە هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: ساتو یوشیهارو، سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە عێراق لە بەشی ئابووری گوتی: زۆر خۆشحاڵم لە هەرێمی کوردستانم، چونکە لێرە کۆمپانیا ژاپۆنییەکان دەناسێنین، ئەوەی گرنگە گەشەسەندن و پێشکەوتنی وڵاتی عێراق و ژاپۆنە بەتایبەتی پەیوەندییەکانیان لە بواری ئابوورییدا، هەروەها لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەیەکەوە کاردەکەین.
باکگراوند: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمە دووەمجارە، کۆمپانیا ژاپۆنیەکان بانگهێشت دەکات، بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی بازرگانیی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی یەکتری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





