ئاڤا زانیاریی نوێ لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسیی دەخاتەڕوو
- بزنس
- 18 کانوونی یەکەم

گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسیی، کارەکانی هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسیی تەواو کردووە. بەرپرسێکی وەزارەتەکەش وەردەکارییەکانی بۆ ئاڤا دەخاتەڕوو.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2024 دا پڕۆسەی هاوتاکردنی مووچەی چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا دەستیپێکرد، تاوەکو ئێستا تەنیا بەشێک لە خانەنشینان مووچەکانیان هاوتا کراوە، ئەوانەی ماون لە قۆناغی جێبەجێکردندان.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاری کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی بە ئاڤا ڕاگەیاند: هەموو ڕێکارەکانی هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسیی تەواو کراوە، بەغدا دوایین نووسرای خۆی لەسەر ئەم بابەتە بۆ ناردین، لە نووسراوەکەدا هاتووە؛ هاوتاکردنەکە پێویستی بە ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان هەردوو سەرۆکوەزیران هەیە، پێویستە سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی نووسراوێک لەمبارەیەوە بۆ محەممەد شیاع سودانی بنێرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاری کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی گوتیشی: ڕەشنووسێکم بەناوی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نووسی و لەگەڵ نووسراوەکەی بەغدا هاوپێچم کرد، دواتر بۆ دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانم نارد.
خاڵە ئەرێنییەکان: بە گوتەی ئەحمەد ڕەسوڵ: سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر نووسراوەکە کردووە، بۆ ئەوەی وەزیری کاروباری شەهیدان لەگەڵ تیمێک بۆ ئەنجامدانی گواستنەوەکە سەردانی بەغدا بکەن، هاوکات نووسراوێکی لەسەر داواکارییەکەی بەغدا بۆ سودانی ناردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی شەهیدان لە چاوەڕوانی ئەو نووسراوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانین کە بۆ بەغدای ناردووە، بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەغدا گفتوگۆ بکەن.
ئەمەش بزانە: مووچەی زیندانیانی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان 500 هەزار دینارە، بەڵام لە عێراق ملیۆنێک و 200 هەزار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شاد فاروق
CDO
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





