حیزبوڵڵا شوێنێک بۆ بەخاکسپاردنی حەسەن نەسڕوڵڵا دەستنیشان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 کانوونی یەکەم

کوشتنی حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گشتیی پێشووتری حیزبوڵڵای لوبنان
ئاڤا نیوز
دوای سێ مانگ لە کوشتنی حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گشتیی پێشووتری حیزبوڵڵای لوبنان، شوێنێک بۆ ناشتنی دیاری دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە دوای کوژرانی حەسەن نەسڕوڵڵا، حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، نەسڕوڵڵا بە شێوەیەکی کاتی و ئەمانەت لە شوێنێکی نادیاردا بە خاک سپێردراوە تا هەبوونی مەرجی گونجاو بۆ بەڕێوەبرنی ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی لە شوێنێکی ئاشکرادا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی نزیک لە حیزبوڵڵای لوبنان بۆ شەرقولئەوست ڕایگەیاند، شوێنێکی بۆ ناشتنی تەرمی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی پێشووی حیزبوڵڵا وڵاتەکەی دەستنیشانکردووە، لە پارچە زەوییەکە کە دەکەوێتە سەر ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ڕەفیق حەریری.
ئەمەش بزانە: حیزبوڵڵای لوبنان بە نیازە شوێنی ناشتنی حەسەن نەسڕوڵڵا بکاتە مەزارگە و هاوکات ڕێورەسمێک بۆ بە خاک سپاردنی هاشم سەفیەدین شوێنگرەوەی دادەنرێت.
باکگراوند: رۆژی 27-9-2024، لە ئەنجامی بۆردوومانێکی چڕی فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی باشووری بەیرووتی پایتەخت و بەئامانجکردنی بارەگای سەرەکی حیزبوڵڵا لە لوبنان، شەش کەس کوژران و 90 کەسی دیکەش برینداربوون، یەکێک لە کوژراوەکان حەسەن نەسروڵڵا بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






