
دیمەنی بەرهەمهێنانی غازی ئێرانی لەگەڵ ئاڵای ئێران، وێنە INA
ئاڤا نیوز
ئێران ڕێککەوتنێکی سەبارەت بە دابینکردنی غاز بۆ عێراق پێشێلکردووە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی لەزۆربەی پارێزگاکانی عێراق.
چیرۆكه سهرهكیهكه: بەپێی رێككەوتنی نێوان بەغدا و تاران سەبارەت بە دابینکردنی غازی ئێرانی بۆ وێسگەکانی کارەبا لە عێراق، پێویستە ئێران ڕۆژانە بڕی 10 بۆ 20 ملیۆن مەتر سێجا غاز هاوردەی عێراق بکات.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد موسا گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند: ئێران بەتەواوی هەناردەکردنی غازی بۆ عێراق ڕاگرتووە، ئەمەش پێشێلکردنی ئەو ڕێککەوتنەیە کە پێشتر لە نێوان هەردوو وڵات کراوە.
موسا ئاماژەی بەوەش کرد، بەو هۆیەوە زۆربەی وێستگەکانی بەغدا و فوراتی ناوەڕاست لەکارکەوتوون و پێدانی کاتەکانی کارەباش بەتەواوی دابەزیوە.
ئەمەش بزانە: ئێستا پێدانی کارەبای نیشتمانی لە پارێزگای بەغدا و بەشێک لەپارێزگاکانی باشوور بۆ کەمتر لە شەش کاتژمێر لەڕۆژیکدا دابەزیوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





