لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان - دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەپێناو ڕێکخستن و بنبڕکردنی کێشەکان و نەهێڵانی ڕۆتین، سیستەمێکی نوێ بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچە پەیڕەو دەکات و لە سەرجەم دامودەزگاکان جێبەجێی دەکات.
وێنە گەورەکە: بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچە بە خێراترین و ئاسانترین شێوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمەودوا سیستەمی پیرۆل پەیڕەو دەکات کە بەهۆیەوە دەتوانێت زۆرێک لە کێشەکانی لیستی مووچە چارەسەر بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرجەم وەزارەت و دام و دەزگاکانی حکومەت ئاگادار کراونەتەوە کە نووسراو بۆ (فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری) بکەن، تاوەکو لاپتۆپی تایبەت بۆ کارمەندی پەیوەست بە کاروباری مووچە لە وەزارەت یان فەرمانگەکە دابین بکرێت، دواتر فەرمانبەرەکە خولی فێربوونی سیستەمەکە ببینێت، تاوەکو لە داهاتوودا لیستی مووچە بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە هەموو دام و دەزگاکان بە یەک شێواز و لەیەکدا کات مووچە بنێرن، تاوەکو بیانووی درەنگ گەیشتنی لیستی مووچە نەمێنێت.
زانیاریی زیاتر: سیستەمەکە پشت بە بایۆمەتری دەبەستێت کە بە پێی سیستەمەکە هیچ فەرمانبەرێک ناتوانێت دەستکاری زانیاریی هیچ فەرمانبەرێکی دیکە بکات، یان کاتێک فەرمانبەرێک دەگوازرێتەوە بۆ وەزارەتێکی دیکە، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ناوی فەرمانبەرەکە لە وەزارەتەکە زیاد دەکرێت و لە شوێنی پێشووی ناوەکەی دەسڕێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم سیستەمە کێشەی ناوی زیادە و کەمبوونەوە لە لیستی مووچە چارەسەر دەکات کە زۆر جار بەهۆی هەلەکردنەوە لەو لیستانەی بۆ بەغدا دەنێردران کێشە دروست دەبوو، بەڵام بەهۆی ئەم سیستەمەوە هەر کاتێک لیستی مووچە تەواو بوو، لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق دەتوانرێت ڕابکێشرێت بەبێ کێشە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 41 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






