ئاڤا نیوز
بەرپرس و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستەمێکی نوێی بە ئەلیکترۆنیکردنی سەروەت و سامانیان پێدەناسێنرێت، ئەو کارەش بە هاوکاری کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر و دەستەی دەستپاکيی لەژێر چاودێریی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.
بۆچی گرنگە: مەبەست لەم پرۆژەیە چڕبوونەوەی هەوڵەکانە بۆ بنبڕکردنی گەندەڵيی، لەکاتێکدا عێراق لە لیستی 20 وڵاتە گەندەڵەکانە و سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان کاری زۆر ماوە بۆ ڕێگریکردن لێی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕێوڕەسمەکەدا دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان، دەستەی وەبەرهێنان، ژمارەیەک لە وەزیرەکان، بەرپرسە ئیداری و حکومیيەکان، پارێزگاری هەولێر و نوێنەری کونسوڵخانەکان ئامادەبوون، ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی پێناسەی بۆ گەندەڵيی کرد و ناوەڕۆکی ڕێککەوتنامەی نەتەوەیەکگرتوەکانی لەبارەی گەندەڵی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
لێدوانى فەرمی: ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: هەمووساڵێک فۆرم پڕدەکەینەوە بۆ بەرپرسە باڵاکان دەبێت سەروەت و سامانی خۆیان ئاشکرابکەن، بەهەماهەنگیی لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا سیستەمێکی دیجیتاڵی دانراوە، تائێستا 230 کەیس دراون بەدادگە و 800 بۆ 900 کەیسیش لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
حەماس بە وێنەیەک هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرەی نائاسایی جەهەپە لە ئەنقەرە دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
52 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی عێراق کرا
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و کۆبوونەوەی گرنگ دەکرێن
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان نزیکە