یەکەی نیشتەجێبوون بۆ زیندانییە سیاسییەکان و کەسوکاری شەهیدان دروستدەکرێت
- بزنس
- 26 کانوونی یەکەم
یەکەیەکی نیشتەجێبوون
ئاڤا نیوز
هەنگاوەکان بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان و جینۆساید و زیندانییانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، قۆناغی یەکەمی پرۆسەکەش لە زاخۆوە دەستپێدەکات و ئێستا کار بۆ فراوانکردنی زەوی تەرخانکراو بۆ پرۆژەکە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بەبڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان، جینۆساید و زیندانییانی سیاسی قۆناغ بە قۆناغ لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، پرۆسەکەش ئەو خێزانانە دەگرێتەوە کە پێشتر لە وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون و زەوی سوودمەندنەبوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەتەکانی شەهیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، سەردانی ئەو زەوییانەیان کرد کە بۆ بوونیادنانی یەکەکان لە زاخۆ دابینکراون، دوای وردبینی لیژنەکە داوای فراوانکردنی ڕووبەری زەوییەکانیان کردووە.
لێدوانی فەرمی: ئیدریس عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی شارەوانی زاخۆ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە سنووری زاخۆ 15 دۆنم زەوی ئامادەکرابوو بۆ پرۆژەکە، بەڵام وەزارەتی شارەوانی داوای دابینکردنی نزیکەی 25 دۆنم زەوی دەکات، ئێستا وردبینی بۆ تاپۆ و موڵکییەتی سێ شوێنی دیکە کراوە و دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان ڕاستەوخۆ دەست بەدروستکردنی یەکەکان دەکرێت".
زانیاریی زیاتر: بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵ، دروستکردنی یەکەکان دەکەوێتە ساڵی 2025 و لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی و دەستەی وەبەرهێنان دروستدەکرێت، بەشێکیشیان لەسەر بوودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






