
گەنم و دیناریی عێراقی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانی عێراق داوادەكات لە ساڵی نوێوە پارەی گەنمی جووتیاران بەشێوەی ئەلیكترۆنی بدرێت.
وێنە گەورەكە: وەزارەتی بازرگانی عێراق، پلان و كارنامەی ساڵی نوێی كاركردنی بڵاودەكاتەوە و لە گرنگترین دەسپێشخەریشدا؛ كار بۆ بەدیجیتاڵكردنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران و پێدانی شایستەكانیان دەكات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەسیر داوود غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ بە بازاڕكردنی بەروبوومی جووتیاران و بە ئاسان بەدەست گەیشتنی شایستەكانیان، پلانیان داڕشتووە لەمەودوا شایستەی دارایی جووتیاران بەشێوەی ئەلیكترۆنی دابەش بكەن.
زانیاریی زیاتر: هەر لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ ساڵی نوێ؛ بڕیاردرا بە پێكهێنانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەریی كۆمپانیاكانی بازرگانی دانەوێڵە و پرۆسەكردنی دانەوێڵە پاڵپشت بە یاسای كۆمپانیا گشتییەكان ژمارە 22ـی ساڵی 1997ـی هەمواركراو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی بازرگانی عێراق توانای عەمباركردنی زیاتر لە یەك ملیۆن تۆن گەنمی هەیە، بۆ ئەمەش هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و دەزگا ئەمنییەكان و ئیدارە خۆجێییەكان بۆ لابردنی ئاستەنگەكانی بەبازاڕكردنی بەرهەمی جووتیاران، بە پێویست دەزانێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






