وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سووریا سەردانی بەغدا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کانوونی دووەم

ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی حکومەتی ڕاگوزەریی سووریا لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆ دەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنی چەکداریی سووریا، حکومەتی نوێی سووریا پەیامی دڵنیایی دا هەموو وڵاتان نابنە مەترسی بۆ سەر هیچ لایەک و نیازی خۆی بۆ گرێدانی پەیوەندیی لەگەڵ سەرجەم وڵاتان نیشان دا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرایان کردووە، ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێی ئاسایشی سنووری هاوبەش، دووبارە کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی نێوانیان، دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانیان، دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوانیان دەکەن.
هاوکات سەرچاوەکان باسیشیان لەوە کرد، پرسی بوونی داعش لە خاکی سووریا تاوتوێ دەکەن و عێراق گرنگییەکەی زۆر بەم پرسە دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەسعەد شیبانی سەردانی چەند وڵاتێکی عەرەبیی کرد لەوانەش، سعوودیە، قەتەر وئیمارات، چەندین پرسی سیاسی و ئەمنی و داهاتووی سووریا تاوتوێ کران.
باکگراوەند: ڕۆژی 26-12-2024، شاندێکی عێراق بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع و بەرپرسانی ئیدارەی نوێی سووریا کۆبووەوە و پرسی ئەمنی تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانیان بوون.
دوایین هەواڵەکان
- بژاردە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆناڵدۆ داوای هاوسەرگیری دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە هۆشداریی دەداتە حکومەتی سووریا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی پچڕانی کارەباوە نەخۆشخانەیەک لە بەسرە لەکار دەکەوێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند میکانیزمێک بۆ دابەشکردنی زەوی لە ئیدارەی سۆران کاری لەسەر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕۆناڵدۆ داوای هاوسەرگیری دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەیزەکێک 20 ملیۆن ساڵ لەزەوی کۆنترە؛ لە ئەمریکا دەکەوێتە خوارەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج هەڵە چا بۆ ژەهر دەگۆڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامادەكاری بۆ یانزەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەكرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەردار حوسێن: ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا کە لە چین دروستکراون بۆ کەشوهەوای عێراق گونجاو نین
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: داگیرکردنی غەززە هەنگاونانە بەرەو شەڕێکی هەمیشەیی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: کۆتاییهێنان بە بەرنامەی ئەتۆمی هێڵی سوورە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
یونیسێف: زیاتر لە 192 هەزار کەس بەهۆی پێکدادانەکانی سوەیدا ئاوارە بوون