
خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی
ئاڤا نیوز
لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی هەولێر و دهۆک دەست بە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پلە تایبەت کراوە، بەگوێرەی ئەو ڕێنماییەی کە لە یاسای خانەنشینی گشتیی عێراقدا هەیە و مووچەکەی پێ هاوتا دەکرێت، بەشێکی خانەنشینان مووچەکانیان کەمبووەتەوە و بەشێکیشیان زیادبووە.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پلە تایبەت لە دهۆک و هەولێر دەستیپێکردووە و لە هەردوو پاریزگاکە نزیکەی دوو هەزار خانەنشینی پلە تایبەت هەن، پێشتر لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە پرۆسەکە جێبەجێکراوە و سەرجەمییان مووچەکانیان هاوتای بەغدا کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێک لەو پلە تایبەتانەی بە پلەی "خەبیر" دوای ساڵی 2014 خانەنشین بوون، لە قۆناغی یەکەمی هاوتاکردنەکەدا مووچەکانیان زیادبوو، بەڵام دوای جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی یاسای گشتیی خانەنشینی عێراق زیاتر لە 200 هەزار دینار لە مووچەکانیان کەمبووەتەوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "دوای جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییەی کە کاری پێدەکرێت، بەشێکی پلە تایبەتەکان مووچەیان کەمدەبێتەوە، ئەوانەش کە پێشتر و لە قۆناغی یەکەمدا مووچەکانییان هاوتاکراوە و زیاتر لە شایستەیی خۆیان وەرگرتووە، مانگانە 20%ـی مووچەکانیان دەبڕدرێت وەک قەرەبوو."
ئەمەش بزانە: لە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشیناندا خزمەتی زیاتر و بڕوانامە ڕۆڵ دەبینێت، بەڵام بڕوانامە بۆ مردوو هەژمارناکرێت. پرۆسەکە بەردەوام دەبێت و هەموو پلە تایبەتەکانی دیکەش هەمان قۆناغ دەیانگرێتەوە و مووچەیان هاوتا دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک ئاراستەی کەسوکاری قوتابییان دەکات
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
د.شاخەوان عەبدوڵڵا: ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 ئاب
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانە گاز: ئاستی بەرهەمهێنانمان لە کوردستان ڕوو لە زیادبوونە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پلاندانانی عێراق: داهاتی پلانی گەشەپێدان بە 700 تریلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت