
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێک تەمەنی خانەنشینی مووچەخۆران کەم دەکاتەوە و ماوەی خزمەتی کارکردنیش بۆ خانەنشینبوونی ئارەزوومەندانە 10 ساڵ زیاد دەکات. نزیکەی 25 هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەبن.
وێنە گەورەکە: ماوەی شەش مانگە بەپێی یاسای ژمارەی 9ی خانەنشینی عێراق بەشێکی زۆری خانەنشینانی مەدەنی و پلە تایبەت مووچەکانیان هاوتاکراوە و وەریدەگرن، بە بڕیارێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵییەوە بۆ 60 کەمدەکرێتەوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی بەجێبەجێکردنی ئەم بڕیارە لەدایکبووانی ساڵی 1965 خانەنشین دەبن کە تەمەنیان دەبێتە 60 ساڵ و ئەوانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە نزیکەی 25 هەزار مووچەخۆرن، زیاتر لە حەوت هەزاریان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی چوارشەممە، 15-1-2025، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بە نووسراوی ژمارە 191 بڕیاری كەمكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵ دا، هاوكات ماوەی خزمەتی لە 15 ساڵەوە بەرز كردەوە بۆ 25 ساڵ بۆ كەسێک كە ئارەزوومەندانە داواكاری خانەنشینی پێشكەش بكات.
ئەمەش بزانە: ئەوانەی ڕەزامەندیی درێژكردنەوەی خزمەتی وەزیفییان لەلایەن سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ کراوە لە خزمەت بەردەوام دەبن، تاوەكو تەواوبوونی ئەو ماوەیەی خزمەتی وەزیفییان بۆ درێژكراوەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک ئاراستەی کەسوکاری قوتابییان دەکات
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
د.شاخەوان عەبدوڵڵا: ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 ئاب
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانە گاز: ئاستی بەرهەمهێنانمان لە کوردستان ڕوو لە زیادبوونە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پلاندانانی عێراق: داهاتی پلانی گەشەپێدان بە 700 تریلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت