ڕێگری لە بەرهەمەکانی کارگەکانی کوردستان بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکرێت
- بزنس
- 18 کانوونی دووەم

وێنەی چەند ماددەیەکی خۆراکی لە یەکێک لە مارکێتەکان
ئاڤا نیوز
نزیکەی چوار مانگە ڕێگری لە بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ خوارووی عێراق، بە بیانووی تۆمارنەکردنی زانیاریی کۆمپانیاکان لە بەغدا.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێک لە کارگەکانی هەرێمی کوردستان ڕێگری لە بەرهەمەکانیان دەکرێت لە بازگەکان بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بە هۆی تۆمارنەکردنی ناو و زانیارییەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی عێراق، ئەمەش کاریگەری لەسەر کارگەکان دروستکردووە بۆتە هۆی کەمکردنەوەی بەرهەم و کەمکردنەوەی ژمارەی کرێکار.
لێدوانی فەرمی: کۆڤان جەلال، بەرێوەبەری گشتیی گەشەپێدان و پیشەسازی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- بەهۆی ڕێگری کردن لە بەرهەمەکانی کارگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ خواروو و ناوەڕاستی عێراق، کارگەکان بەرهەمەکانیان کەمبۆتەوە ئەمەش بۆتە هۆی کەمکردنەوەی ژمارەی کرێکار لە کارگەکان، بەڵام بەردەوام لەگەڵ بەغدا لەسەر هێلین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، لیژنە لە نێوان هەردوولا پێکهاتووە بەرەو چارەسەر هەنگاو دەنێین.
- بیانووی عێراق ئەوەیە کە کۆمپانیاکان زانیارییەکانیان لە بەغدا نیە، عێراق دەڵێت دەبێت تێستی بەرهەم لای ئێمە بکرێت، لەسەر ئەمەش لە هەوڵداین تێستەکان لە هەرێمی کوردستان بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ڕێگری لە بەرهەمی کارگەکان کاریگەری لەسەر نرخی هەندێک بەرهەم هەبووە هاوکات زیانی بە بازرگانانی هەرێمی کوردستان گەیاندووە، وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆی بەردەوامدایە بۆ چارەسەری کێشەکە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
4 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات