د.ئومێد سەباح و د.ئامانج ڕەحیم دوو ئەندامی شاندی کوردستانن، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرسی مووچە ڕێککەوتنێکی نوێ سەردانی بەغدا دەکات، لەم ڕۆژانەش لیستی مووچەی مانگی یەک بۆ بەغدا دەنێردرێت.
وێنە گەورەکە: كێشەكانی ساڵی ڕابردووی نێوان هەولێر و بەغدا كەڵەكە بوون ، هەموو ئەو ڕێککەوتنانەی پێشتر هەبوون لەبارەی مووچە تایبەت بوون بە ساڵی 2024، بۆیە پێویستە ڕێککەوتنێکی نوێ بکرێت، بەتایبەت ئێستا کێشە بۆ مووچەی مانگی یەک دروست بووە و هیچ بڕیارێک بۆ ناردنی نییە.
زانیاریی تایبەت: شاندی کوردستان لە د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و د.ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و چەند بەرپرسێکی دیکە پێکدێت، لەگەڵ تەیف سامی و وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەوە و دانیشتنیان دەبێت، تاوەکو ئێستاش ڕوون نییە لەگەڵ سوودانی کۆدەبنەوە یان نا.
بۆچی گرنگە: لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئامادەکاری بۆ ڕێککەوتنی نوێ و دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ ناردنی مووچەی مانگی یەک و کۆی مووچەکانی ئەمساڵ دەکەن. گفتوگۆش لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە و شایستە داراییەکان دەکەن، لەگەڵ ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ و هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و بابەتەکانی دیکەی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەران.
لەلایەکی دیکەوە: ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک لە قۆناغی کۆتایی دایە، سبەی یەکشەممە دوایین ڕۆژە و دەبێت یەکەی ژمێریاری سەرجەم وەزارەتەکان لیستی مووچە بە ئەلیکترۆنی و سیستەمی پەیرۆڵ بۆ وەزارەتی داریی بنێرن، لەم یەک دوو ڕۆژەش بۆ بەغدا دەنێردرێت.
ئەمەش بزانە: بڕیار بوو شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی کە پێکدێن لە وەزیرانی کورد لە حکومەتی عێراق لەگەڵ سوودانی کۆبنەوە بۆ گەیاندنی پەیامی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچە و بودجە و شایستە داراییەکان کە لە کۆبوونەوەی نائاسایی 11ی مانگی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بڕیاری لەسەر درا، بەڵام کاتی کۆبوونەوەکە تا ئێستا دیارنییە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرکۆنەی تەقینەوەی کەنیسەکەی دیمەشق دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ماوەی تۆمارکردنی کاندیدان درێژ دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کوژراوانی ئێران لە هێرشەکانی ئیسرائیل ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا: پێویستە ئێران ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
كێشەی مووچە لە كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق تاوتوێ دەكرێت