مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە و شایستە داراییەکان: جەخت لە بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵكی كوردستان دەكەینەوە
- بزنس
- 20 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە داڤۆسەوە چەند پەیامێکی نوێی ڕاگەیاند و تێیدا تیشکی خستە سەر یەکڕیزی و یەکدەنگی لە هەرێمی کوردستان. هاوکات جەختی لە بەدەستهاتنی مافە دەستوورییەكانی خەڵکی کوردستان کردەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە چوارچێوەی کردنەوەی ماڵی کوردستان لە داڤۆسی سویسرا وتارێکی پێشکەش کرد و خۆشحاڵیی خۆی ڕاگەیاند کە دووەم ساڵە ماڵی کوردستان لە داڤۆس دەکرێتەوە.
- هیوادارم کوردستان ببێتە دەروازەیەک بۆ عێراق و ناوچەکە، تاوەکو بتوانین پێشکەوتنی ئابووریی لە ناوچەکە پەرە پێ بدەین.
- گۆڕانکاریی خێرا لە ناوچەکە ڕوو دەدەن و دەمانەوێت ڕۆڵی چارەسەر ببینین بۆ ئەوەی ناوچەکە ڕووبەڕووی شەڕی زیاتر نەبێتەوە، هاوکات هەموو هەوڵێک دەدەین بۆئەوەی لە کێشەکانی دەورووبەر تێوەنەگلێین و دیدار و سەردانمان لە ناوچەکەش هەبووە تاوەکو ئاشتی و سەقامگیری هەبێت.
- هیچ شتێک لەوە باشتر نییە کە هەرێمی کوردستان یەکڕیز و یەکدەنگ بێت، هەوڵی جددی هەیە بیروبۆچوونەکان لە یەکتر نزیک بکەینەوە.
- لەسەر داوای سەرۆک بارزانی مەزڵووم عەبدی سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، هاوکات سەرۆک بارزانی ڕۆڵی هەیە لە نزیککردنەوەی لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و هیوادارین بگەنە ئەنجامێک لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا.
- لەبارەی شایستەکانی هەرێمی کوردستان زۆر بەڵێن دراوە، هیوادارم ئەو بەڵێنانە ببن بە کردار، هاوکات جەخت لە بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان دەكەینەوە.
- پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکەم و هیوادارم بتوانین پەیوەندییە ستراتیجییەکان لەگەڵ ئەمریکا پەرەپێبدەین.
بۆچی گرنگە: ماڵی کوردستان لە داڤۆس، بە ئامانجی هاندانی هاوکاری و دروستکردنی گۆڕانی ئەرێنی كراوە دەبێت. ماڵەكە پابەندە بە فراوانكردنی تێگەیشتن، فرەڕوانگەیی و دۆزینەوەی ڕێچارە بۆ ئەو ئاستەنگانەی کاریگەرییان لەسەر هەرێمی کوردستان، ناوچەکە و جیهان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 48 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






