فوئاد حوسین: هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی نێوان شاندی کوردستان و دارایی عێراق دەکرێت
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم

فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق باسی کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی نێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی فیدرال دەکات کە بۆ دووەمجار بەڕێوەدەچێت. هاوکات جەخت لە گرنگیی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی داڤۆس دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:
- لە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ دووەمجار بەڕێوەدەچێت، گفتوگۆ لەسەر داهاتی نانەوتی و ئەو ڕێژەیە دەکرێت کە بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت، بۆیە هیوادارین بگەینە ڕێککەوتنێک.
-هەر کاتێک دەنگ بە ماددەی 12 لە یاسای بوودجە بدرێت، کێشەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبێت، چونکە هەناردەکردنەوەی نەوت پەیوەستە بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق.
-بڕیاری گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی هاووڵاتییان کە بە گوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە داگیر کرابوو بۆ خاوەنەکانیان، بڕیارێکی گرنگ بوو کە دەبوو زووتر بدرێت، دوای ساڵانێکی زۆر لە زوڵم، عەدالەت هاتووەتە دی.
لەلایەکی دیکەوە: فوئاد حوسێن ئەوەشی ڕایگەیاند:
- سەردان و بەشداری لە کۆڕبەندێکی جیهانیی وەک داڤۆس گرنگە، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک سەرمایەداری لەگەڵ خۆی هێناوە بۆ داڤۆس.
- ئەو سەرمایەدارانە دەتوانن ڕۆڵی گەورە لە گەشەکردنی ئابووری کوردستان ببینن، چونکە کۆڕبەندەکە ئابوورییە و زۆرینەی کۆمپانیا گەورەکانی جیهان بەشدارییان کرووە، بۆیە پەیوەندی کۆمپانیاکانی کوردستان و کۆمپانیا جیهانییەکان گرنگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






